
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حكومییەكان ئاگادار دەكاتەوە لەوەی، پێش 20ی هەموو مانگێك لیستی موچەی فەرمانبەران بنێرێتە گەنجینەكان.
لە نوسراوێك كە واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو و بەستراو بە وەزارەتەوە كراوە هاتووە، تكایە ئاگاداری سەرجەم فەرمانگەكان بكەنەوە بە ناردنی لیستی موچەی فەرمانبەران بۆ گەنجینەی پەیوەندیدار.
ئەوەش هاتووە، پێویستە پێش 20ی هەموو مانگێك لیستەكان بنێردرێن و هەر فەرمانگەیەك پابەند دەبێت لەماوەی دیاری كراودا، رۆژی دابەشكردنی موچەكیان دوادەكەوێت.
پێشتر حكومەتی هەرێم بڕیاریدا هەموو 25ی مانگێك موچە دابەش بكرێت، بەڵام جارێكی تر دواكەوت و تاوەكو ئێستاش دابەشكردنی موچەی مانگی 7 كۆتایی نەهاتووە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا نەوت لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە و داهاتی ناوخۆش بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.


