
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر بڵاویكردەوە، داوای دیالۆگی ئاشكرایان لە نەتەوە یەكگرتوەكان كردوە.
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە پەیامێكدا رایگەیاند، پێشنیارێكان داوەتە نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ئەنجامدانی دیالۆگێكی ئاشكرا لەگەڵ سەرجەم ئەو سیاسیانەی ناكۆكن لەگەڵیانداو دانیشتنەكەش بە راستەوخۆ بگوازرێتەوە، بەڵام نەبینرا وەڵامێكیان لەوبارەیەوە بەدەستبگات.
راشیگەیاندوە، لەرێگەی نێوەندگیرێكەوە وەڵامەكەمان پێگەیشت، وەڵامێك بوو دەرەنجامی نەبوو كە چاكسازی تیادا بونیاتبنرێت و داواكاری خۆپیشاندەران بەدیبهێنێت و نەهامەتیەكانی گەل بڕەوێنێتەوە، بۆیە داوا لەهەموان دەكەین چاوەڕوانی هەنگاوی دواتربن بۆ لابردنی ئەو سیاسیانەی كە گەندەڵی و شوێنكەوتویی بەسەر عیراق و گەلەكەیدا هێناوە.
سەدر راشیگەیاندوە، چاوەڕوانی ئەوەمان لێناكرێت دیالۆگی نهێنی بكەین، ئێمە هیچ شاراوەییەكمان لەگەڵ گەلی خۆماندا نییەو لەگەڵ گەندەڵكاراندا دانانیشین، لەپێناو گەل و ئاشتیدا سازشی زۆرمانكردوە چاوەڕوان دەكەین ئەوا چی لە هەگبەیاندایە.


