وەزارەتی بازرگانی عیراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن، نرخی ئارد دەبێتە 100 بۆ 150 هەزار دینار و جەخت لەوە دەكاتەوە، تاوەكو وەرزی بازاڕكردنی داهاتوو ئارد دابینكراوە و بەشی پێویست بەردەستە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی عیراقییە لە زاری بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی دانەوێڵەی سەربە وەزارەتی بازرگانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن كە گوایە نرخی ئارد بەرز دەبێتەوە بۆ 100 بۆ 150 هەزار دینار رەتدەكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەت بەشی پێویست ئاردی دابین كردووە و تاوەكو وەرزی بە بازاڕكردنی ئایندە پێویستییەكان پڕ كراونەتەوە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە گوایە بەهۆی كەمبوونەوەی بڕی ئاردەوە ئەگەری هەیە نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزببێتەوە.