• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەگرنگی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە چاودێری ئەو پێشهاتە سیاسییانەمان کردووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەگرنگی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە چاودێری ئەو پێشهاتە سیاسییانەمان کردووە

by سەرنوسەر
0
SHARES
6
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیەندراوێکی لەبارەی باردوۆخی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەگرنگی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە چاودێری ئەو پێشهاتە سیاسییانەمان کردووە کە لە وڵاتەکەمان روویانداوە، دەشڵێت، هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە لە یەکگرتن و دەستپێکردنی دیالۆگێک بە دڵی کراوە و مێشکێکی بەئاگا لەو مەترسییانەی هەڕەشە لە عیراقمان و ئەزموونە سیاسییە دیموکراسییە تازەکەمان دەکات.

دەقی راگەیەندراوەکە…

بەگرنگی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە چاودێری ئەو پێشهاتە سیاسییانەمان کردووە کە لە وڵاتەکەمان روویانداوە. پەرۆشی هەوڵەکانیشین لەپێناو یەکڕیزی و یەکخستنی تواناکان لەپێناو بەرژەوەندی نیشتمانی و بەدیهێنانی زەمینەیەکی لەبار بۆ چاکسازی بەشێوەیەک کە خزمەت بە گەل بکات و دەستوور بنەمای کارکردن بێت.

بنەماکانی کارکردنیشمان لەژێر رۆشنایی سیاسەتی سەرکردەی کۆچکردوومان مام جەلال سەرچاوەی گرتووە کە ئامادەیی گرنگ و کاریگەری هەبووە لە پێش و پاش ساڵی ٢٠٠٣.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش درێژە بەو رێبازە دەدات و پەرۆشی خۆی بۆ پرەنسیپەکانی کاری نیشتمانیی هاوبەش دووپات دەکاتەوە لەپێناو پاراستنی ئەزموونە تازەکەی دیموکراسی، بونیادنانی عیراقێکی فیدراڵ، سەربەخۆ و پێشکەوتوو.

لەم چوارچێوەیەشدا جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی، هەوڵە نیشتمانییەکان و زاڵکردنی زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی بەرهەمدار و پابەندبوون بە دەستوور دەکەینەوە کە دەنگی بۆ دراوە وەک بەڵگەنامەیەک بۆ گەشەپێدان و بەخۆداچوونەوە و پابەندبوون بە بڕگەکانییەوە.

وەک هەموو هێزە نیشتمانییەکانمان باوەڕمان بە پێویستی لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان هەیە وەکو بنەمایەکی سەرەکی لە بنەماکانی بونیادنانی دەوڵەتێکی مەدەنی و دیموکرات. پێشمانوایە بەرپرسیارێتی لایەنە جیاوازەکانە پابەندی ئەم بنەمایانە بن بەتایبەت سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، پارێزگاریکردن لە مافی هاوڵاتییان و دامەزراوە دەستوورییەکانی تر لە وڵاتدا. ئەو رووداوەی ئەمڕۆش رەت دەکەینەوە کە بەسەر ئەم دامەزراوەیەدا هات و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکان رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە بکەن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم هەلومەرجەدا پابەندبوونی تەواوی خۆی بە زاڵکردنی

دیالۆگ و ئامادەکردنی زەمینەیەکی سیاسیی لەبار دووپات دەکاتەوە کە لەتوانایدابێت پرۆژەیەکی چاکسازی بەرپا بکات کە پشت بە بەرنامەیەکی پەسەندکراوی ھەمووان ببەستێت تاوەکو بتوانێت چاکسازی پێویست بەدیبهێنێت و دەست بە بونیادنان و گەشەپێدانی وڵاتمان بکرێت.

پشتیوانی داخوازییە نیشتمانییەکان دەکەین لەپێناو چاکسازی و دووپاتی دەکەینەوە پاراستنی وڵات و سەقامگیرییەکەی، پاراستنی مافی هاوڵاتییان، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەشەپێدانی ئەدای دامەزراوەکان، پێویستی بە رەخساندنی زەمینەیەکی لەبارە لەلایەن هەموو هێزە سیاسییە کاریگەرەکانەوە و لەپێش هەمووشییەوە دیالۆگی نیشتمانیی جدی و دڵسۆزانە

خودا عیراقی دیموکرات و فیدراڵ و سەربەخۆ بپارێزێت. رێپیشاندەر و یارمەتیدەری هەمووان بێت بۆ هەر کارێک کە خێری گەلەکەمانی تێدابێت بەهەموو پێکهاتەکانییەوە. هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە لە یەکگرتن و دەستپێکردنی دیالۆگێک بە دڵی کراوە و مێشکێکی بەئاگا لەو مەترسییانەی هەڕەشە لە عیراقمان و ئەزموونە سیاسییە دیموکراسییە تازەکەمان دەکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ShareTweetShare
Previous Post

بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر ئەنجومەنی باڵای دادوەریی كارەكانی هەڵپەسارد

Next Post

سزای سەر بەنزینخانەكان قورستر دەكرێت

سەرنوسەر

Next Post
سزای سەر بەنزینخانەكان قورستر دەكرێت

سزای سەر بەنزینخانەكان قورستر دەكرێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ