سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ندی پایته‌ختی عێراق بۆ 30 كوژراو و نزیكه‌ی 390 بریندار به‌رزبونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ئه‌نجامی هێرشی موشه‌كی و پێكدادانی چه‌كداری له نێوان لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در و فیرقه‌ی تایبه‌ت و هێزێكی تایبه‌تی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وز، ژماره‌ی كوژراو و برینداران روی له‌به‌رزبونه‌وه كردوه.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كان، هێزی سه‌رایاسه‌لامی باڵی سه‌ربازی سه‌در به‌چه‌كی قورس و مامناوه‌نده‌وه به‌شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كانی به‌غدا ده‌سوڕێنه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردن و زیاتر ئاڵۆز نه‌بونی دۆخه‌كه.
لایه‌نگرانی سه‌در له ناوچه جیاجیاكانی پایته‌خت چه‌ند باره‌گایه‌كی حه‌شدی جه‌ماوه‌ری و حیزبی ده‌عوه و باره‌گاكانی دیكه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قیان سوتاند، پێنج موشه‌كیش له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
له‌ئێستادا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق خراوهتهبواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تیمه‌كانی ته‌ندروستیش له‌هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بریندار و كوژراوه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، به‌شێكیش له‌برینداره‌كان له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه.
سه‌رجه‌م سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان داوای دان به‌خۆداگرتن و دوركه‌وتنه‌وه له‌چه‌ك و توندوتیژی و په‌نابردنه به‌ر گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كان، به‌ڵام تا ئێستاش ئاڵۆزیه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه، هه‌رچه‌نده شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان راگیراون.