• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
بریكاری وەزارەتی پەروەردە: ناتوانین بڵێین هەموو مانگێك بەبێ‌ دواكەوتن موچەی مامۆستایان دەدرێت

بریكاری وەزارەتی پەروەردە: ناتوانین بڵێین هەموو مانگێك بەبێ‌ دواكەوتن موچەی مامۆستایان دەدرێت

by سەرنوسەر
0
SHARES
16
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

د. سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، ناتوانن بڵێن هەموو مانگێك موچەی مامۆستایان بەبێ دواكەوتن دەدەن، بەڵام ئەو پلانەی ئێستا هەیە ئەوەیە، ئەوپەڕی هەوڵدەدرێت لەكاتی خۆیدا بدرێت.


سەیوان عەلی بە دەنگی ئەمریكای وتووە، بڕیارە 13ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن دەستپێبكات و بەپێی پلانەكە وەك پێشتر بڵاوكراوەتەوە 3 رۆژی سەرەتا بۆ ئامادەكردنی خوێندكارانە، هەروەها بۆ دروستكردنی ئینتیمای نیشتمانییە و باسكردنی دۆخی كوردستان و عیراقە لای خوێندكاران.
باسی لەوەش كردووە، پەروەردە سیاسەتی نیشتیمانی هەیە بۆ هەموو خوێندكارێك لە خانەقینەوە هەتا زاخۆ هەمان ئینتیمای بۆ دروست بكەن، سیاسەتی ئەوەیان هەیە نیشتمان وەكو نیشتمانی هەمووان پیشانی قوتابیان بدەن، لە هەموو قۆناغەكاندا ئەو باسەیان بۆ دەكرێت، نایانەوێت بڵێن بە سێ رۆژ ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوەیی لای قوتابی دروست دەكەن، ئەو سێ رۆژە زیاتر بۆ رێكخستنەوەیە.
بریكارەكەی وەزارەتی پەروەردە وتوشیەتی، ناڵێن قوتابییان هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانیان لەدەستداوە و بۆیان دروستدەكەنەوە، بەڵام دەیانەوێت شارەزابن لەوەی لەكوێ دەژین و ئەو وڵاتە كوێیە و چی تێدایە؟‌ یاساكانی چین و چۆن بەرەوپێشەوە ببرێت و چۆن ئەوان بتوانن ئامادەبن بۆ ئەوەی نیشتمانەكەیان خۆش بوێت و بەرگری لێبكەن؟
هەرچی سەبارەت بە دۆخی موچەیە ئاماژەی بەوەداوە، ناتوانن بە تەنها بڵێن هەموو مانگێك موچەی مامۆستایان بەبێ دواكەوتن دەدەن، چونكە ئەوە سیاسەتی حكومەت دیاری دەكات، بەڵام ئەو پلانەی ئێستا هەیە ئەوەیە، ئەوپەڕی هەوڵدەدرێت لەكاتی خۆیدا هەموو كەسێك شایستەی دارایی خۆی وەربگرێت.

ShareTweetShare
Previous Post

دینا گۆرانی بۆ “ئەیلول” دەڵێت

Next Post

هۆشداری لە ژەهرێك دەدرێت كە لە ئەڵمانیاوە بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە

سەرنوسەر

Next Post
هۆشداری لە ژەهرێك دەدرێت كە لە ئەڵمانیاوە بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە

هۆشداری لە ژەهرێك دەدرێت كە لە ئەڵمانیاوە بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ