
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، ئەگەر ئەو سكاڵایەی لە دادگا نێودەوڵەتییەكان لە دژی توركیا تۆماریان كردووە ببەنەوە، ئەوا 30 ملیار دۆلار قەرەبوو دەكرێنەوە، پێشی وایە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەسەر مەلەفی نەوتی هەرێمی كوردستان دادپەروەرانەیە.
ئیحسان عەبدولجەبار لە چاوپێكەوتنێكدا لەكەڵ كەناڵی فەرمی عیراقییە وتویەتی، داوایان كردووە وردبینی لە گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بكەن بەڵام ئەوان دودڵن، پێی وایە كە جیاوازی گەورە لە نێوان گرێبەستەكان و بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو هەیە.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای نەوت و غازی هەرێم زۆر دادپەروەرانەیە، هەروەها ئەگەر ئەو سكاڵایە ببەنەوە كە لە دادگا نێودەوڵەتییەكان دژی توركیا تۆماریان كردووە، ئەوا 30 ملیار دۆلار قەرەبوو دەكرێنەوە.
لەماوەی رابردودا دادگای فیدراڵی عیراق، دەرهێنان و هەناردە كردنی نەوتی لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە بە نادەستوریی لەقەڵەمدا و داوای كرد سەرجەم مەلەفی نەوت رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق بكرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم بە توندی ئەوە رەتدەكاتەوە.


