
پۆلیسی یۆنانی ئاشكرای كرد، 92 كۆچبەریان بە روتی لە سنوری نێوان وڵاتەكەی و توركیا دۆزیوەتەوە و تاوەكو ئێستا نازانن چی رویداوە.
پۆلیسی یۆنانی لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوە كردووە، لە خاڵی سنوریی نێوان یۆنان و توركیا و لە نزیك روباری “ئێڤرۆس” 92 كۆچبەریان بە روتی دۆزیوەتەوە كە هیچ پارچە جلێكیان لەبەردا نەبووە و سەرجەمیان پیاون و بەپێی بەڵگەكان بە بەلەمی بچوك و بە گروپی جیاواز لە توركیاوە چوونەتە نێو دەریاكانی یۆنانەوە.
رونیشكراوەتەوە، تاوەكو ئێستا نازانن چی رویداوە و لێكۆڵینەوەیان بۆ زانینی هۆكاری ئەو روداوە دەست پێكردووە، هیچ یەكێك لە كۆچبەرەكانیش بریندار نەبوون.
حكومەتی یۆنان، توركیا بە ئەنجامدانی ئەو كارە تۆمەتبار دەكات و حكومەتی ئەنقەرەش رەتیدەكاتەوە و دەڵێت، یۆنان خۆی زوڵم لە كۆچبەران دەكات و وای پیشان دەدات كە توركیا ئەو كارەی كردووە.

