
دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنانی عیراق دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی دەستەكەیان رەتدەكاتەوە.
دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، ئەو هەواڵە رەتدەكەنەوە كە لە راگەیاندنەكان لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی سوها نەجار بڵاوكراوەتەوە گوایە دوای دەستلەكاركێشانەوەی گەشتی كردوە بۆ دەرەوەی وڵات.
دەستەی وەبەرهێنان راشیگەیاندوە، سوها نەجار بەردەوامە لەكارەكەی و لەعیراقدایە ئەو هەواڵە دورە لە راستیەوەو داوا لە راگەیاندنەكان دەكەین وردبن لە گواستنەوەی هەواڵ و سەرچاوەی دروستەكەی، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەوانە دەگرنەبەر كە هەواڵەكەیان بڵاوكردۆتەوە.


