
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا پێی وایە، وڵاتەكەی ناتوانێت دوو ساڵی تر لەژێر حكومڕانی جۆ بایدن سەرۆكی ئێستا خۆی رابگرێت، واشنتن دەسەڵاتی خۆی بەسەر جیهاندا لەدەستداوە.
ترامپ لە وتەیەكدا لەبەردەم لایەنگرانی لە ولایەتی پنسلڤانیا وتی، نازانم ئەگەر ئەم وڵاتە بتوانێت بۆ دوو ساڵی داهاتوو بەردەوامە بێت، هەرگیز ئەمریكا لەم بارودۆخە خراپەی ئێستادا نەبووە.
پێشی وایە، واشنتن دەسەڵاتی بەسەر جیهاندا لەدەستداوە، هەرگیز ئەمریكا نەكەوتووەتە ئەم هەڵوێستەوە، لە هیچ جێگایەك كەس رێزی ناگرێت.
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، شتێكی باشە كە یەكترمان خۆش دەوێت و كاتێكی خۆش بەیەكەوە بەسەر دەبەین، بەڵام بابەتی وڵات هەواڵێكی دڵخۆشكەر نییە، هیچ شتێكی باش نییە بتوانرێت لەسەر بارودۆخی ئەم وڵاتە بوترێت.


