
سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە: تا ئەم ساتە هێزە چەكدارەكان و داهات لە هەرێمی كوردستان دو بەشن و زۆرترین گەندەڵیشیان تێدایە.
بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان بە سایتی حزبەكەی راگەیاندوە، هەندێك كارو رێكخستنەوە لەسەر بەرمەبنای یاسای چاكسازی ئەنجامدراوە، پێمانوایە ئەوەی كراوە هەنگاوی جدی نین و هەنگاوەكانی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی لەجێی تموحی كەسمان نەبوە، بەتایبەت لە دیدی ئێمەوە وەك فراكسیۆن و بزوتنەوەی گۆڕان.
وتوشیەتی: تا ئەم ساتە هێزە چەكدارەكان لە هەرێمی كوردستان دوبەشن، هاوكات داهات لە هەرێمی كوردستان دو بەشەو زۆرترین گەندەڵی لەو دو سێكتەرە هەن، بۆیە تا ئەو دو بابەتە رێكنەخرێت و بە نشتمانی نەكرێن، قسەكردن لەسەر چاكسازی زیاتر لە قسەیەكی بەتاڵ دەچێت.

