
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، پێشبینی ناكرێت تاوەكو 16ی ئەم مانگە هیچ شەپۆلێكی باران بارین روو لە هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە شەپۆلێكی بارانبارینی دڵخۆشكەر دەستپێدەكات.
پێشبینییەكانی كەشناسی باس لەوە دەكەن، بەگشتی تاوەكو 16ی مانگ پێشبینی ناكرێت هیچ شەپۆلیكی باران بارین ناوچە بگرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، بەڵام زۆربەی ناوچەكانی باشوری عیراق و باكوری سعودیە شەپۆلیكی باشی دابارین دەیانگرێتەوە و ئەگەری بارانی زۆر و دروست بونی لافاو لەهەندێك شوێن هەیە.
هەر بەگوێرەی پێشبنییەكانی كەشناسی، پێشبینی دەكرێت لە دوای 16ی مانگەوە شەپۆلیكی بارانبارین هەرێم بگرێتەوە و پێشبینییەكان دڵخۆشكەرن.


