واژۆ
شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای كرد، بەپێی پێشبینییەكان شەپۆلێكی تری بارانبارین بەڕێوەیە و ئێوارەی رۆژی یەكشەممە دەست پێ دەكات.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، سوپاس بۆ خودا شەپۆلێكی بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و بە رێژەیەكی پێویست و باش باران لە زۆربەی ناوچەكاندا باری.
رونیشیكردووەتەوە، لە كاتەكانی ئێستادا نزمەپاڵەپەستۆیەكی نوێ لەسەر رۆژئاوای دەریای ناوەراست دروستبووە كە پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی رۆژی سێشەمە كاریگەریەكانی بگاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و شەپۆلێكی مامناوەند بۆ باشی بارانبارین دەسپێبكاتەوە كە سەرەتاش لەسنوری پارێزگای دهۆك و رۆژئاوای هەرێمەوە دەستپێدەكات و لەرۆژی چوارشەمە كاریگەری بۆ سەرجەم ناوچەكان بە رێژەی جیاواز درێژ دەبێتەوە و تاوەكو بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە بەردەوامی ئەبێت.
ئەو شارەزا كەشناسییە نوسیویشیەتی، شەپۆلەكە زۆرترین كاریگەری بۆ سەر سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر و بەتایبەت ناوچە شاخاویەكانی دەبێت و بەرێژەیەكی مامناوەند بۆ سنوری ئیدارەی راپەرین و ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كاریگەری دەبێت، كاریگەری كەمتر دەبێتەوە لەسەر ناوچەكانی پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان.