واژۆ
نوام چۆمسكی مێژوونوس و فەیلەسوفی ئەمریكی پێی وایە، دوای ئەوەی عیراق و لیبیایان داگیر كرد و وێرانیان كرد، نابێت خۆرئاوا رەخنە لە روسیا بگرێت بەهۆی شەڕی ئۆكرانیاوە.
چۆمسكی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی “مۆندۆ” وتویەتی، ئەمریكا و فەرەنسا هێرشیان كردە سەر لیبیا و وێرانیان كرد، هاوپەیمانە خۆرئاواییەكان بە كردەوەكانیان بەڵێننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانیان پێشێل كرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەبیرتان نەچێت بەریتانیا و فەرەنسا لە ریزی پێشەوەی ئەو هێزە بوون كە لیبیای وێران كرد، هەروەها بەریتانیا لە خراپترین تاوانی سەدەدا بەشدار بوو كە داگیر كردنی عیراق بوو.
ئەو مێژوونوسە جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەهۆی داگیركردن و وێرانكردنی عیراق و لیبیاوە، خۆرئاوا ناتوانێت رەخنە لە روسیا بكرێت.