
واژۆ
لەسەر شەقامی شەست مەتریی سلێمانی و لە نزیك پردی كۆبانێ، یەكێك لە كامێراكانی چاودێریی تیژڕەوی هاتوچۆ شكێنرا و ئەوەش سێیەم جارە زیان بەو كامێرایە دەگەیەنرێت.
بەپێی زانیاریەكان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە كەسانی نەناسراو تەقەیان لە كامێرایەكی تۆماركردنی تیژڕەوی هاتووچۆ كردووە و شكاندویانە.
كامێراكە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود ناسراو بە “شەست مەتریی”یە و لە نزیك پری كۆبانێیە و چەند گولـلەیەك بەر كامێراكە كەوتووە.
پێشتریش دوو جاری تر ئەو كامێریە زیانی پێگەیەندراوە و لەلایەن كەسانی نەناسراوە رەنگ كراوە و دواتر چاككراوەتەوە.