
واژۆ
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە، كە دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوام دەبێت، هەروەها دڵنیاییش دەدات بە بازرگانان.
قوباد تاڵەبانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، دوو كۆبوونەوەی جیاوازیان لەگەڵ ژمارەیەك لە بازرگانانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا.
نوسیویشیەتی، دڵنیاییاندا بە بازرگانان لە پشتیوانیكردنی زیاتری بازاڕی سلێمانی و بەهێزكردنی زیاتری كەرتی تایبەت و جوڵەی بازرگانی لەشارەكەدا.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم هێمای بۆ ئەوەش كردووە، لەكۆبوونەوەی دووەمیشدا جەختیان كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی.

