![](https://www.wazho.net/wp-content/uploads/2022/12/hillyy-1024x486.png)
واژۆ
كچە گۆرانیبێژ، هێلی لەڤ نوێترین كلیپی بۆ مۆندیال بەناوی ” Go Go Ale Ale” بڵاوكردەوە.
هێلی لەڤ لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی ” Go Go Ale Ale”ی بڵاوكردەوە، كە لەناو كۆڵانەكانی شاری هەولێر و كەمپی پەنابەرەكان كلیپەكەی دەرهێناوە، تێكستی گۆرانییەكەی ئینگلیزی و عەرەبییە.
هێلی لەبارەی كلیپەكەیەوە وتی، “ئەمە پێزانین و خۆشەویستی و دیاری ئێمەیە بۆ فیفا قەتەر و بۆ هەمو خۆشەویستانی تۆپی پێ لە تەواوی جیهان، كە ئەمە دەربارەی بە یەکگرتویی و وزەی ئەرێنییە کە هەمومان كۆدەكاتەوە”.
وتیشی، “تۆپی پێ تەنها وەرزش نییە، بەڵکو ئاهەنگە بۆ هێزی مرۆڤ، كە وەك تیمێك كاردەكەن و باشترین پێشكەشدەكەن، هەموتانمان خۆشدەوێت، سوپاس بۆ پشتگیریتان و هیوادارین چێژی لێببینن”.