واژۆ
زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، ئێستا داهاتی نەوت زیادی كردووە، هەروەها عیراقیش پارە دەنێرێت، بۆیە پێویستە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.
زیاد جەبار كە پەرلەمانتاری یەكێتییە بە میدیای حزبەكەی وتووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئەوان دراون لە ئێستادا لە ئەنجومەنی وەزیران كار لەسەر پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكرێت، ئەوانیش بە راپۆرتێك جەختیان لەسەر دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت بەپێی ساڵانی خزمەت و شایستەی فەرمانبەران پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە نەك جیاكاری لە نێوان فەرمانبەران بكرێت، ئەوەش مافێكی موچەخۆرانە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان هێمای بۆ ئەوەش كردووە، لە ئێستادا داهاتی نەوتی هەرێم زیادیكردووە و لە بەغداوە بڕیاری ناردنی پارە دراوە، دەبێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.