
واژۆ
حەیدەر لامی ئەندامی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، فشارەكانی ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە بەرامبەر دیناری عیراقی.
حەیدەر لامی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوە كردووە، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی پێشووی مستەفا كازمی، بەرزبوونەوەی دۆلار شڵەژان و نائارامی لە هەستی عیراقییەكاندا دروست كردووە.
رونیشیكردووەتەوە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەهۆی فشارەكانی ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكایە لە بەغدا، پێویستە نرخی دۆلار قۆناغ بە قۆناغ كەمبكرێتەوە تاوەكو 100 دۆلار دەگاتە 137 هەزار دینار.
لەماوەی رابردودا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار گەیشتە سەرو 152 هەزار دینار، لە ئێستاشدا بە 151 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

