
واژۆ
ئەو پیاوەی هێرشەكەی پاریسی ئەنجامدا و بەهۆیەوە چەند كوردێكی كوردستانی باكور كوژران و برینداربوون وتویەتی، هۆكاری هێرشەكەی رەگەزپەرستی بووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیا فەرەنسییەكانی وتووە، ئەو پیاوەی هێرشەكەی سەر ناوەندێكی رۆشنبیری كوردی لەشاری پاریس ئەنجامداوە، لەكاتی دەستگیر كردنی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە وتویەتی، هۆكاری هێرشەكەی رەگەزپەرستییە.
بەپێی وتەی هەمان سەرچاوە، پیاوەكە تەمەنی 69 ساڵە و لەكاتی دەستگیركردنیدا جانتایەكی بچوكی پێبووە، كە دوو مەغزەنی پڕ لە فیشەك و پاكەتێكی تری پێبووە كە 25 فیشەكی تێدا بووە.
بەپێی زانیاریەكان، سەرەتا ئەو پیاوە لەناو ساڵۆنێكی قژچاككردندا كە بەرامبەر ناوەندە رۆشنبیرییەكە بووە تەقەی كردووە و دەنگی ئاواركردن بەرزبووەتەوە، دواتر چووەتە سەر ناوەندەكە و دەستی بە تەقەكردن كردووە، لە ئەنجامی كارەكەشی 3 كەسی كوشتووە و 3 كەسی تری بریندار كردووە، بەڵام لەكاتی هەوڵدان بۆ پڕكردنەوەی دەمانچەكەی لە فیشەك لەلایەن ئەو كەسانەی لە نزیك شوێنەكە بوون پیاوەكە دەستگیر كراوە.


