
واژۆ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیر كردنی 3 تۆمەتباری بە بڕێك دراوی ساختەوە راگەیاند، كە بەنیاز بوون ساغی بكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ساختەكاری چاودێری خرایە سەر 3 تۆمەتبار لەناوبازاڕی شاری سلێمانی، دەركەوت كەبڕێك پارەی ساختەیان پێەو بەنیازن ساغی بكەنەوە.
بەپێی زانیاریەكانی پۆلیس، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن مەفەرەزەكانەوە دەستگیر كران و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا بڕی 19 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێبووە.
ئەوەش هاتووە، لەئێستا هەر 3 تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.



