واژۆ
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی كۆبۆوە.
قوباد تاڵەبانی لەبارەی كۆبونەوەكەوە بڵاویكردۆتەوە، ستایشی هەوڵەكانی لایەنە ئەمنییەكانی سلێمانیم كرد لەپای كاروچالاكییەكانیان بۆ پاراستنی ئارامی و دەستگیركردنی تاوانبارو تۆمەتباران.
راشیگەیاندوە، بۆ ئەمساڵ چاوەڕێی زیاتریان لێ دەكەین بە هەماهەنگیكردنی نێوانیان و یەكخستنەوەی هەوڵەكانیان لەپێناو باشتر چەسپاندنی سەقامگیری و پێشگرتن لە ئەنجامدانی تاوان.
لەگەڵ ئەوەی یاسایەكی نوێ بۆ كۆنترۆڵكردنی چەكی بێ مۆڵەت لە هەرێمی كوردستان دەرچو، پرۆسەی كۆكردنەوەی چەكەكان دەستپێكردوە، لەهەمانكاتدا رێژەی كوشتن بە چەك و تاوانكردن زیادیانكردوەو حكومەت لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنیدایە.