واژۆ
حكومەتی چین دوای سێ ساڵ لە داخستنی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كردنەوەی سنورەكانی راگەیاند.
لە ساڵی رابردودا دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاندبوو كە لە 8-1-2023 دەستبەرداری ماوەی كەرەنتینەكردن دەبن و دوبارە سنورەكان دەكەنەوە.
لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، نەخۆشییەكە لەپلانی چینی (A)وە دەگوازنەوە بۆ چینی (B) ئەوەش بەمانای ئەوەی كە كۆرۆنا تەنها پێویستی بە چارەسەركردن و گرتنبەری رێوشوێنی پێویست هەیە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە.
راشیگەیاندووە، كە ناوی كۆڤید 19 یان لە هەوكردنی سییەكان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گۆڕیوە بۆ توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
لە مانگی ئازاری ساڵی 2020ـەوە هەر كەسێك سەردانی چینی بكردایە، ئەوا بەناچاری لە دامەزراوەیەكی گشتیدا بۆ ماوەی سێ هەفتە كەرەنتین دەكرا، بەڵام بەم دواییانە ماوەی كەرەنتینەكە كەمكرایەوە بۆ پێنج رۆژ.