واژۆ
لە روداوێكی هاتووچۆدا لە سەر رێگای زیقار – بەسرە، ژمارەیەك كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون، كە بەرەو پارێزگای بەسرە بۆ هاندانی هەڵبژاردەی عیراق دەچوون.
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی ئاشكرایان كردووە، روداوێكی هاتووچۆ لە پارێزگای زیقار كە لە نێوان پاسێك و بارهەڵگرێكدا روویداوە 24 كەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
بەپێی زانیاریەكان، روداوەكە لەسەر رێگەی “تل لحم”ی نێودەوڵەتی خێرا روویداوە و ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 8 كەسن و 16ی تریش بریندارن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار باسی لەوە كردووە، پاسەكە هاندەرانی عیراقی تێدا بووە و بەرەو بەسرە چوون بۆ هاندانی هەڵبژاردەی عیراق، لە جامی “كەنداوی 25″، هەندێك سەرچاوە باس لە 4 گیان لەدەستدان و هەندێكی تر باس لەوە دەكەن كە 15 سەرنشینی پاسەكە گیانیان لەدەستداوە.