
واژۆ
لە دوو روداوی تەقەكردن لە ولایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، 7 كەس گیانیان لەدەستدا و دەسەڵاتدارانی ئەو ولایەتەش دەڵێن، تۆمەتبارێك لەسەر روداوەكە دەستگیر كراوە.
سەرۆكی شارەوانی كەرتی “سان ماتیۆ” لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، لە دوو روداوی تەقەكردن لە باكوری كالیفۆرنیا 7 كەس گیانیان لەدەستداوە، دوای روداوەكە هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەكە.
ئەوەش هاتووە، قوربانیەكان لەسەر رێگەی خێرای 92 و دەوروبەری شاری “هاف مۆن بای” بوون و تۆمەتبارێك لەسەر روداوەكە دەستگیر كراوە، لە ئێستاش مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتووانی ئەو ناوچانە نەماوە.
بەپێی زانیارییەكانی میدیای ئەمریكا، هەردوو روداوەكە لە دوو كێڵگەی كشتوكاڵی نزیك یەك لە باشوری سان فرانسیسكۆ رویانداوە.
ئەوەش دوای كەمتر لە 48 كاتژمێر دێت لە روداوێكی تەقەكردنی دیكە، كە پیاوێكی ئاسیایی 72 ساڵ 11 كەسی لە یانەیەكی سەماكردن لە نزیك لۆس ئەنجلس كوشت.