• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
بلومبێرگ: گورزێكی تر بەر كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كەوت

بلومبێرگ: گورزێكی تر بەر كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كەوت

by بەرێوەبەر
0
SHARES
18
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

واژۆ

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، گورزێكی تر بەر كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كەوتووە و كۆمپانیایەكی تری نەوتی كشاوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیاكە بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستەكانیان رەتكردووەتەوە.


ئاژانسی بلومبێرگ لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، كۆمپانیای زەبەلاحی “Trafigura Group” پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەش بە گورزێكی نوێ دێت لە هەرێمی كوردستان كە دەیەوێت نەوت بە شێوەیەكی سەربەخۆ بفرۆشێت.
رونیشكراوەتەوە، بەپێی وتەكانی سەرچاوەیەكی ئاگادار جیابوونەوەكە دوای ئەوەدێت كە كۆمپانیاكە شكستی هێناوە لەوەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا دانوستان بۆ پێداچوونەوە بە مەرجەكانی گرێبەستەكەی نێوانیان بكەن دوای دابەزینی نرخی نەوتی كوردی، چونكە كۆمپانیاكە هیواكانی لەسەر سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ داڤۆس هەڵچنیبوو كە گفتوگۆ بكەن، بەڵام لە دوا ساتەكاندا سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەبێ‌ رونكردنەوە گفتوگۆكەی هەڵوەشاندووەتەوە.
ئاژانسە ئەمریكییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەساڵی 2014 بۆ 2015 كۆمپانیای Trafigura Group چەند ملیار دۆلارێكی بە قەرز داوەتە حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئەو كاتە كێشەی دارایی هەبووە ئەوەش لەبەرامبەر فرۆشی نەوتەكەی لە داهاتوودا، بەڵام فرۆشی نەوتی كورد سەختتر بووە ئەوەش دوای ئەوەی بەغدا هەڕەشەی یاسایی لە دژی كڕیارانی نەوتی هەرێم كرد.
ئەوەش هاتووە، بەپێی داتاكان هەڕەشەكانی بەغدا كاریگەری گەورەی لەسەر نەوتی هەرێم هەبووە، بارە نەوتەكانی هەرێم بۆ كەنارەكانی ئیسپانیا و یۆنان و ئیتاڵیا لە نیوەی كۆتایی ساڵی رابردووەوە بە تەواوەتی كەمیكردووە، بەڵام ناردنی نەوت بۆ ئیسرائیل و كرواتیا و چین زیادی كردووە.

ShareTweetShare
Previous Post

دوو كەس دەستگیر كران كە لە نێوان هەولێر و كەركوك یاریان بە بەهای دۆلارەوە كردووە

Next Post

جەنراڵێكی ئەمریكی: ساڵی 2025 جەنگی ئەمریكا و چین رودەدات

بەرێوەبەر

Next Post
جەنراڵێكی ئەمریكی: ساڵی 2025 جەنگی ئەمریكا و چین رودەدات

جەنراڵێكی ئەمریكی: ساڵی 2025 جەنگی ئەمریكا و چین رودەدات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ