
واژۆ
د. جەمال كۆچەر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو و ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق دەڵێت، بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلارەوە پرۆژە یاسای بودجەی 2023 دەتەقێتەوە.
جەمال كۆچەر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 دەتەقێتەوە، ئەمەش بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی.
رونیشیكردووەتەوە، رێكارەكانی حكومەتی عیراق بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار زۆر باش بووە، بەڵام قەیرانەكە پێكەوە گرێدراوە و بەم هەنگاوە كۆتایی نەهاتووە.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق هێمای بۆ ئەوەش كردووە، دوای دابەزینی نرخی دراوەكان بودجەش دەتەقێتەوە، بۆ نزیكەی 15 ترلیۆن دینار دادەبەزێت.