واژۆ
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەشاری كەركوك سەردانی لایەنە سیاسییەكانی دەستپێكرد.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بڕیارماندا سەردانی لایەنە سیاسییەكان بكەین، بۆئەوەی ئاگاداربن لە هەنگاوەكانی ئێمە لەپرسی كەركوكدا.
ئاماژەی بەوەشدا، بابەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئیدارەدان و مەلەفی گەندەڵی لە كەركوك بەشێكبون لەو بابەتانەی كە لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكان تاوتوێی دەكەن و مەلەفەكانی گەندەڵی تایبەت بە پارێزگای كەركوك دراوەتە سەرۆك وەزیرانی عیراق.
سەبارەت بە دۆخی جوتیارانی ناوچەكانی مادەی 140 شاخەوان عەبدوڵڵا وتی: بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە كراوەو ناهێڵین دەستدرێژی بكرێتە سەر جوتیارانی كورد لەو ناوچانەو ناشبێت هیچ هێزو لایەنێك لەنێو بارەگاكانی پارتی بێت و پارتی دەگەڕێتەوە ناو بارەگاكانی لە كەركوك و ناوچەكانی دیكە.