
واژۆ
كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كردووە، بەهۆی ئەنجامدانی گرێبەستێكی وەهمی و لەپێناو راگرتنی بەهەدەردان، سكاڵای یاساییان لەسەر وەزارەتی شەهیدان رادەستی داواكاری گشتی كردووە.
كاروان گەزنەیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەكانی رابردوو باسیان لەوەكرد كە وەزارەتی شەهیدان گرێبەستێكی نایاسایی لەگەڵ رێكخراوێكی وەهمی كردووە لەسەر جینۆسایدەكانی خەڵكی كوردستان.
باسی لەوەش كردووە، دوای ئەوەی رێكارە پەرلەمانییەكانیان گرتەبەر، وەزارەتی شەهیدان لەبری ڕاگرتنی گرێبەستە نایاساییەكە، رونكردنەوەیەكی پڕ لە تەشهیریان بڵاوكردەوە.
ئەو پەرلەمانتارە نوسیویشیەتی، بۆ راگرتنی ئەم بابەتە نایاساییە و لە پێناو راگرتنی ئەم بەهەدەردانە و چاكەی گشتی، دۆسیەكەیان ئاڕاستەی داواكاری گشتی و دەستەی دەستپاكی كردووە و چاوەڕێن لە پێناو خەڵكی كوردستان و چاكەی گشتی بە ئەركی خۆیان هەڵبستن.


