
واژۆ
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەمیشە هەوڵمداوە كاروبارەكانی حكومەت بە تەكنۆلۆژی و ئەلكترۆنی بكەم.
قوباد تاڵەبانی لە دیالۆگێكدا لەپیشانگەی تێكفێست رایگەیاند: ئەم پیشەنگایە هاندانە بۆ توانای گەنجەكانمان و دەرخستنی وزەو داهێنانەكانیان، بەشێكی گەنجان داینەمۆی داهێنانن لە كوردستان و پشتیان پێدەبەستین، چونكە ئاییندەی كوردستان و بازاڕو حوكمڕانی بەندە بە تەكنەلۆژیاوە.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: بایۆمەتری هەوڵێكی سەركەوتو بو بۆ تۆمار كردن و زانینی رێژەی فەرمانبەران و موچەكانیان، قۆناغی دوەمی خۆی دەستیپێكردوە كە یەكێك خاڵە گرنگەكانی دابەشكردنی موچە بە ئۆنلاینە.
لەبارەی سیستمی حكومڕانیشەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: یەكێك لە هەوڵەكانی حكومەت بەئاڕاستەی بە ئەلكترۆنیكردنی حوكمڕانی ئەوەیە سیستمی یەك پەنجەرە لە فەرمانگەكاندا جێبەجێ بكەن، تا هاوڵاتی بەتەنها لە یەك پەنجەرەدا كاروبارەكانی رایی بكرێت و رۆتین كەمبكرێتەوەو هیچ مامەڵەیەك نەبێتە گرفت بۆ ئەو كەسانەی مامەڵەی فەرمانگەكانیان هەیە.


