
واژۆ
باڵانبۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، حكومەت داهاتی هەیە و دابەشكردنی موچە دوادەخات، ئەگەر بیانووی نەبوونی داهاتی هەیە با پرۆژەی بودجە بنێرێتە پەرلەمان و رونیبكاتەوە داهاتی هەرێم چەندە.
باڵانبۆ محەمەد كە پەرلەمانتاری یەكێتییە بە میدیای حزبەكەی وتووە، هەرچەندە پێشتر راگەیەندرابوو كە هەموو 25ی مانگێك موچە دابەش دەكرێت، بەڵام ئەو بەڵێنە نەبرایە سەر و پێویست بوو پەرلەمان بانگێشتی حكومەت بكات لەسەر ئەو پرسە.
رونیشیكردووەتەوە، هۆكارێكی دابەش نەكردنی موچە باڵادەستی حزبە لە حكومەتدا، حكومەت داهاتی پێویستی لەبەردەستە و موچە دابەش ناكات.
ئەو پەرلەمانتارە هێمای بۆ ئەوەش كردووە، ئەگەر داهاتی پێویستی لەبەردەست نییە با پرۆژەی بودجە بنێرێتە پەرلەمان و پەسەند بكرێت ئەو كات هاوڵاتیانیش زانیارییان لەسەر داهاتەكانی هەرێم و دۆخی دارایی دەبێت.


