واژۆ
لە سویسرا دایكێك سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی رازی دەكات كە خۆیان بكوژن، بۆ ئەوەش پەتای كۆرۆنا و جەنگی ئۆكرانیای وەك بیانوو بەكارهێناوە بۆ ئەوەی كە ئەم جیهانە شایستەی ئەوە نییە تێیدا بژیت، دوای ئەو كارەش تەنها كوڕە 15 ساڵانەكەی رزگاری دەبێت.
بەپێی زانیاری رۆژنامە جیهانییەكان، لە سویسرا دایكێكی تەمەن 41 ساڵ كە بڕوای بە بیردۆزی “پلانگێڕی” هەبووە، سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی رازی كردووە بەوەی كە خۆیان بكوژن، ئەویش بە خۆهەڵدانە خوارەوە لە شوقەكەیانەوە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو خێزانە كە پێشتر لە فەرەنساوە چوونەتە سویسرا دابڕاو بوون و تێكەڵاوی خەڵك نەبوون، هەروەها منداڵەكانیشیان لە ماڵەوە فێری خوێندن كردووە، دایكەكە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و جەنگی ئۆكرانیای وەك بیانوو بەكارهێناوە بۆ ئەوەی خێزانەكەی رازی بكات كە ئەم جیهانە شایستەی ژیان نییە.
بەپێی زانیاریەكان، مێردە 40 ساڵەكە و خوشەكەكەی كە دوانەن و كوڕەكەی و هەروەها كچەكەی كە تەمەنی تەنها 8 ساڵە رازی كردووە كە خۆیان هەڵبدەنە خوارەوە و دواتر خۆشی هەڵداوەتە خوارەوە، كوڕە تەمەن 15 ساڵانەكەی رزگاری بووە بەڵام بە سەختی بریندار بووە و بێهۆش بووە، كاتێكیش هۆشی هاتووەتەوە یادەوەری لەدەستداوە.