واژۆ
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر جەخت لەوە دەكاتەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە هەر شوێنێكارێك لە هەولێر تابلۆی كوردی نەبوو سزا دەدرێت.
ئومێد خۆشناو بە میدیای فەرمی پارتی وتووە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و لە سبەینێوە هەر شوێنێت تابلۆی كوردی نەبوو و یاخود تابلۆكانیان نەگۆڕیبێت بۆ كوردی و پابەندنەبووبێت بە بڕیارەكەیانەوە، سزا دەدرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كە پێویستە لە پارێزگای هەولێر تابلۆی سەرجەم شوێنكارەكان بە زمانی كوردی بێت و ئەمڕۆش دوا وادەیە بۆ جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارە.
پێشتریش پارێزگاری هەولێر رایگەیاندبوو، بڕیارێكمان بۆ بە كوردیكردنی تابلۆی شوێنەكان دەركردووە، ئەو كاتەشی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە دیاری كراوە 1/4ە، ئەگەر تا ئەو كاتە جێبەجێ نەكرا، ئەوا جاری یەكەم خاوەنی شوێنەكە غەرامە دەكرێت، جاری دووەم شوێنەكەی دادەخرێت.