واژۆ
لە سیدەكان مینێك بە ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتیاندا تەقیەوە كە 2 ژن و پیاوێكی تێدا بووە و بەپێی زانیاریەكان، بە سووكی بریندار بوون.
سەرچاوە ئاگادارەكان ئاشكرایان كردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مینێك بە ئۆتۆمبێلێكی مەدەنیدا لە سیدەكان تەقیوەتەوە كە 2 ژن و پیاوێكی تێدا بووە.
بەپێی زانیاریەكان، هەرسێ سەرنشینەكە بە سووكی بریندار بوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە، تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 30 ساڵە و بۆ هێنانی گیا چوونەتە ناوچەكە.
لای خۆیەوە قائیمقامی سیدەكان بە میدیاكانی وتووە، مینەكە لەلایەن گریلاكانی پەكەكە دانراوە و پێشتر ئەو ناوچەیە لەژێر دەستی ئەواندا بووە، ئەو سێ هاوڵاتییەش بریندار نەبوون و تەنها ترساون.