واژۆ
بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆئەوەی هاوكاری زیاتر بكات بۆ جێگیركردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.
بانكی ناوەندیی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، عەلی موحسن عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی لە پەراوێزی كۆبونەوەكانی ساڵانەی سندوقی نێودەوڵەتی نەختینەو بانكی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن لەگەڵ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا براین نیلسۆن كۆبوەتەوە.
راشیگەیاندوە، لەمیانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی ئاسانكاری رێكارەكانی بانكی ناوەندیی بۆ حەواڵەكردنی دارایی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆئەوەی هاوكاری زیاتری بانكی ناوەندیی عیراق بكات لە بەرامبەر هەوڵەكانی بۆ جێگیركردنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار.