واژۆ
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، بەهۆی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كچێك، تۆمەتبارێك دەستگیر كراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كوڕێكەوە هەڕەشەی لێدەكرێت، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی دەستپێكرد.
ئەوەش هاتووە، سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار كە لە دایكبووی ساڵی 1998ە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.
پۆلیسی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، تۆمەتبار كوردە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.