واژۆ
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق دەڵێت، پشكنینی دی ئێن ئەی دەریخستوە، سەدام حسێن بەڕەچەڵەك هیندی بوە.
قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ شەممە، لە وتاری نوێژی جەژندا، رایگەیاند، “ئێمە گەلێكی رەسەنین و رەگوڕیشەمان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر، كاتێك سەدام ئەو وتانەی خۆی لەنێو خەڵكدا بڵاودەكردەوە كە گەلی عێراق بەڕەچەڵەك هیندین، دواتر پكشنینی دی ئێن ئەی، دەریخست ئەو خۆی هیندییە.”
قەیس خەزعەلی ئەو قسانەی لەكاتێكدا كرد كە باسی لە كێشەی “ناسنامەی كولتوریی گەلی عێراق” دەكردو داوای لە رۆشنبیران كرد كۆببنەوەو لەسەر یەك ناسنامەی كولتوری بۆ گەلی عێراق رێكبكەون.
ئەو وتی”من دڵنیام ئەم گەلە ناسنامەیەكی كولتوری هەیە بەڵام دەبێت دیاری بكەین و كار لەسەر بەهێزكردنی بكەین.”
وتیشی”مێژو و هونەر و ئەدەب بەشێكن لە كولتوری عێراق و من ئەوە رەتناكەمەوە بەڵام دەبێت دین و عەقیدەش بۆ ئەوە زیادبكرێت.”