واژۆ
دوای تانەدان لە بڕیاری دادگا، سزای گوهدار زێباری چالاكوانی زیندانیكراوی بادینان كە بە تۆمەتی گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەكەی 7 مانگ سزای زیندانی بۆ دەركرابوو، كەمكرایەوە بۆ 5 مانگ.
كامەران سامی ئەندامی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاكوانانی بادینان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، تانەیان لە بڕیاری دادگا داوە و سزای گوهیدار زێباری لە 7 مانگ زیندانی كردنەوە كەمكراوەتەوە بۆ 5 مانگ.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێی وایە كە كاریگەری لەسەر دادگا هەیە و دەبوایە دادگا سزای پێبژاردنی بدایە نەك سزای زیندانیكردن.
لەلایەكی ترەوە بەشدار حەسەن پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، لە بەغداش دەعوا دەبینێت و بە تەحەداوە دەیڵێت لە عێراق و كوردستان هیچ كەسێك لەسەر گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێل یەك مانگیش زیندانی نەكراوە و تائێستا یەك بڕیاری لەو جۆرە نیە.
پێشی وایە، بڕیاری كەمكردنەوەی سزاكەی بۆ ئەوەیە رێگری لە بە ئازاد كردنی بە مەرج بگرن، چونكە بۆ ئازاد كردنی بە مەرج دەبێت سزای زیندانییەكە لە 7 مانگ كەمتر نەبێت، بۆیە كەمیان كردەوە.