واژۆ
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، بەتۆمەتی سوكایەتیپێكردن و هێرشكردنە سەر ژنێك و ڤیدیۆكردنی دوو تۆمەتبار دەستگیركران، هەروەها دزیشیان كردووە.
پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە موبایلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیر بكرێن و دەستبگیرێت بەسەر مۆبایلەكەیاندا.
رونیشكراوەتەوە، لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوون و سەرئەنجام دەركەوت كە تۆمەتبار چەند جارێك هەستاوە بەسوكایەتیكردن و هێرشەكردنە سەر ژنەكە و لە گرتەیەكیشدا كە لەشاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆماركراوە دەركەوتووە كە تۆمەتبار سوكایەتی بە ژنەكە دەكات و تەقەی بەسەردا دەكات.
پۆلیسی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار كە لەدایكبووی ساڵانی 1999 و 1997ن، بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.