واژۆ
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: موچە بەڕێژەی 45% زیاد دەكەن و بەمشێوەیەش كەمترین موچە دەبێتە 15 هەزار لیرە.
ئەردۆغان لەمیانی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی واژۆكردنی گرێبەستی كاری بەكۆمەڵ بۆ ساڵی 2023 وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند: لەچوارچێوەی ئەم گرێبەستە بەكۆمەڵەدا، پێشنیاز دەكەن موچەی ئەوانەی بە شەو كار دەكەن 8% زیاد بكرێت و موچەی ئەوانەشی زیاد كار دەكەن 70%یان بۆ زیاد بكرێت.
وتیشی: موچە بەڕێژەی 45% زیاد دەكەن و بەمشێوەیەش كەمترین موچە دەبێتە 15 هەزار لیرە، هەروەها موچەی بنەڕەتی كەمئەندامان قوربانیانی دەستی تیرۆرو شەهیدان 10% زیاد دەكەن.
سەرۆك كۆماری توركیا باسی لەوەشكردوە كە لە رێگای ئەم گرێبەستەوە پاداشتی هاندان لەنێوان 4% بۆ 6% بۆ ئەو كرێكارانە دابین دەكەن كە سودمەند نەبون لە پاداشتەكانی دیكەی هاندان و بەردەوام دەبن بۆ زیادكردنی كرێی كەمترین كارو موچەی فەرمانبەرو خانەنشینان، هەروەها لە ئامادەكاریدان بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەڵئاوسان لەمانگی تەمموزدا.