واژۆ
بەپێی ریزبەندییەك، عیراق سێیەم خراپترین دەوڵەتی جیهانە لە رووی چاودێری تەندروستییەوە و ڤەنزوێلاش خراپترینە و تایوانیش باشترینی جیهانە.
بەپێی رێزبەندییەكی ماڵپەڕی “نۆمبیۆ”، بۆ ساڵی 2023 ڤەنزویلا خراپترین وڵاتی جیهانە لە رووی چاودێری تەندروستییەوە، بەدوای ئەویشدا وڵاتەكانی “بەنگلادیش، عیراق، ماڵتا و مەغریب” دێن.
ئەوەش هاتووە، هەروەها تایوان باشترین وڵاتی جیهانە لەرووی چاودێری تەندروستییەوە و زۆرترین خاڵی كۆكردووەتەوە، بەدوایدا “كۆریای باشور، ژاپۆن، فەرەنسا و دانیمارك” دەبینرێن.
لەنێو وڵاتانی عەرەیشدا، تەقەر باشترین وڵاتی عەرەبییە و پلەی 19ی جیهانیشی گرتووە بەدوای ئەویشدا “ئیمارات، ئەردەن، لوبنان و سعودیە” دێن و باشترین وڵاتانی عەرەبین لە رووی چاودێری تەندروستییەوە.
پێشتریش هەمان ماڵپەڕ لیستی باشترین و خراپترین شارەكانی جیهانی لەرووی چاودێری تەندروستییەوە بڵاوكردەوە و “تایبییە” لە تایوان باشترین شار و بەغداش خراپترین بوو.