• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, ئایار 14, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی : فراكسیۆنی پارتی خەریكی موزایەدەی سواون

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی : فراكسیۆنی پارتی خەریكی موزایەدەی سواون

by بەرێوەبەر
0
SHARES
17
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

واژۆ

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، فراكسیۆنی پارتی دەیانەوێت خەڵكی كوردستان چەواشە بكەن و خەریكی موزایدەی سواون.


سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، ماوەی چەند رۆژێكە بەزمانێكی نەشیاو و نەگونجاو لەگەڵ پایەو سەنگی پەرلەمانتاری، فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەیاننامەو لێدوان بڵاودەكەنەوەو دەیانەوێت خەڵكی كوردستان چەواشە بكەن و خەریكی  موزایدەی سواون.


راشیگەیاندوە، لەبەر بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و موراعاتكردنی هەستیاری دۆخەكەو سەرقاڵبونمان بە چەسپاندنی داوا رەواكانی خەڵك لە بودجە، نەمانویست وەڵامبدەینەوەو بچینە ئاستی ئەو زمانە نزم و نەشیاوەی ئەوان، تەنها ئەوەندە دەڵێین هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت لە مەسەلەی بەرگریكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان لەبەغداو پاراستنی هەرێمی كوردستان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا موزایەدە بەسەر ئێمەدا بكات. 


سۆزان مەنسور ئاماژەشیكردوە، هیچ هێزێكی كوردستانی هێندەی ئێمە پەرۆشی یەكڕیزی كوردستانی نەبوە لە بەغدا، ئەوە ئێمە نەبوین لەبەر پۆست و بەرژەوەندی تەسكی حزبی یەكڕیزی بشكێنین.


وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی رەتیدەكاتەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پەیوەندی بە هەندێك پەرلەمانتاری عیراقەوە كردبێت و دەڵێت، ئەو قسانە هیچ بنەمایەكیان نیەو هەڵبەستراوە، تەنها پەیوەندی بەنوێنەری یەكێتیەوە لە لیژنەی دارایی كردوەو رێنمایی كردوە كە بۆ چەسپاندنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان هەوڵبدات. 


ئاماژەشیكردوە، كاتێك هەرێمی كوردستان لە بەردەم هەڕەشەی گەورەی قەیرانی داراییدا بو، گاڵتەیان بە رێكەوتن لەگەڵ بەغدا دەهات و خەڵكی كوردستان بێ موچە بون، قوباد تاڵەبانی 11 جار سەرۆكایەتی وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كردو 256 سەعات كۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە عیراقیەكاندا كردو 50 رۆژ لە بەغدا مایەوە تا 200 ملیارەكە دەستەبەر بكات، بۆیە رێگا راستەكە تەبایی و یەكڕیزی كوردستانی راستەقینەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، مەترسی راستەقینەش لەسەر هەرێم پەرتەوازەیی و ئاژاوەی سیاسی و گوتاری بوغرایی ئاست نزمی سیاسییە. 

ShareTweetShare
Previous Post

د.كامەران مەنتك : بۆدجەی ئێراق هەرێم هەڵدەوەشینێتەوە

Next Post

ئێوارە هەڵبژاردن لەتوركیا كۆتایی دێت و پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی دەبێتەوە

بەرێوەبەر

Next Post
ئێوارە هەڵبژاردن لەتوركیا كۆتایی دێت و پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی دەبێتەوە

ئێوارە هەڵبژاردن لەتوركیا كۆتایی دێت و پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی دەبێتەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ