واژۆ
بۆ دەربازبون لە بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماو خۆڵبارین، وڵاتی ئیمارات لە هەوڵی گۆڕانكاری نوێدایە بە گۆڕینی رێڕەوە ئاوییەكان بۆ دارستانی مانگرۆف.
دارستانی مانگرۆف ژینگە رێكدەخات و دەبێتە داری مانگرۆف و دەگەشێتەوە كاتێك پلەكانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە ئەمەش دەبێتە دارستانێك كە پارێزگاری لە گەردەلول و لافاوەكان دەكات، هەروەها جۆرێكە كە روبەڕوی گۆڕانكاری كەشوهەوا دەبێتەوە لە رێگەی هەڵمژینی كاربۆنەوە لە بەرگەهەوادا.
حەمەد ئەلجیلانی پسپۆڕی ژینگە لە دەستەی ئەبوزەبی رایگەیاندوە، جۆرێكی مانگرۆف كە بە ئەڤیسینیا مارینا ناسراوە بەرگەی بەرزترین پلەی گەرما دەگرێت، ئەگەر تەنها 40%ی بڕوێنرێت ئەوا توانایەكی بەهێزی بۆ گەشاندنەوەی زیاتر هەیە.
ئیمارات بۆ میوانداریكردنی لوتكەی كەشوهەوا لە كانونی یەكەمی ئەمساڵدا داری مانگرۆف دەڕوێنێت و بڕیاریداوە تاساڵی 2030، بڕی 100 ملیۆن داری مانگرۆف بڕوێنێت شانبەشانی 60 ملیۆن دار كە ئێستا لەسەر روبەری 183 كیلۆمەتر چوار گۆشە رواندویەتی و وەزارەتی كەشوهەوای ئیماراتیش رایگەیاندوە، ئەو دارانە ساڵانە توانای هەڵمژینی 43 هەزان تۆن دوەم ئۆكسیدی كاربۆنی هەیە.