واژۆ
حكومەتی ئۆكرانیا رایگەیاند، لەناوبردنی بەنداوی “كاخوفكا” لە باشوری ئۆكرانیا كە لەژێر دەستی روسییەكاندایە، بەبڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زیانی بە ژینگە گەیاندووە.
حكومەتی ئۆكرانی بڵاویكردووەتەوە، ئەوەی روسیا ئەنجامی دەدات لەناوبردنی ژینگەییە و بەنداوی “كاخوفكا” كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەكێتی سۆڤیەت و لەسەر رووباری “دنیبرۆ”یە بەبڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زیانی بە ژینگە گەیاندووە.
لە رۆژی 6ی ئەم مانگە بەنداوی “كاخوفكا” لە باشوری ئۆكرانیا تەقێنرایەوە و لافاو ناوچەی “خیرسۆن”ی ژێر دەسەڵاتی ئۆكرانیای داپۆشی و بووە هۆی ئەوەی هەزارەها كەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن، ئۆكرانیاش روسیا بە تەقاندنەوەی بەنداوەكە تۆمەتبار دەكات.