واژۆ
هونەرمەند، عەزیز وەیسی نوێترین كلیپی لەگەڵ ژینای كچی بەناوی “بژوێنە” بڵاوكردەوە.
عەزیز وەیسی لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی “بژوێنە”ی بڵاوكردەوە، كە بە دوێت لەگەڵ ژینا وەیسی كچی وتویەتی، تێكستەكەی لەلایەن عەزیز وەیسی خۆی نوسراوە، ئاوازەكەی فۆلكلۆرییە، پەیمان زەمانی كاری دەرهێنانی بۆ كردوە.
ئەم كلیپە دوەمین كلیپی عەزیز وەیسی و كچەكەیەتی، پێشتر بەرهەمێكی دیكەیان بەناوی “كاكە لە چەماو بێت” بڵاوكردوەتەوە و بینەرێكی زۆری هەبوە.