
واژۆ
زانایانی ئەمریكی ئاشكرایان كرد، لە لۆس ئەنجلس بونەوەرێكی نوێیان دۆزیوەتەوە كە لە شێوەی گیاندارێكی دڕندە دەچێت و دوو سەر و 486 قاچی هەیە، لە سەر زەوی لەناو خۆڵ و گەڵای دار و بن بەردەكاندا دەژی.
ماڵپەڕی phys.org بڵاویكردووەتەوە، زانایان بونەوەرێكی نوێیان لە پاركێكی لۆس ئەنجلس دۆزیوەتەوە كە ناویان لێناوە Illacme socal كە بە واتای “سەد پێی لۆس ئەنجلس” دێت.
رونیشكراوەتەوە، گیاندارە نوێكە لە شێوەی بونەوەرێكی دڕندە دەچێت و دوو سەری هەیە كە چەندین ددانیان پێوەیە و رەنگی “ئاوییە” و خاوەنی 486 پێیە، درێژییەكەی بەهێندەی دەرزییەك دەبێت و تەنها لەژێر تەلسكۆب شێوەی جەستەی دەبینرێت.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، ئەم بونەوەرە نوێیە زیادكراوە بۆلیستی 12 هەزار جۆر كرمی تر كە تاوەكو ئێستا لە جیهاندا دۆزرابێتنەوە.