
واژۆ
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شەوی رابردوو ھێرشێکی زەمینییان بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە و ئەوەش چوارەمین ھێرشی زەمینیی سوپای ئیسرائیلە بۆسەر کەرتی غەززە لە ماوەی سێ ھەفتەی رابردوودا.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو بە زرێپۆش و تانک ھێرشێکی زەمینییان بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە و تیایدا چەند پێگەیەکی گروپی چەکداری حەماسیان لە کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێرشە زەمینییەکەیان بۆ سەر کەرتی غەززە ماوەی چەند سەعاتێکی خایاندووە و دواتر سەربازەکانیان گەڕاونەتەوە ناو خاکی ئیسرائیل.
سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندووە، ھێرشە زەمینییەکەی شەوی رابردوو، چوارەمین ھێرشی زەمینییانە بۆسەر کەرتی غەززە لە ماوەی سێ ھەفتەی رابردوودا.
شەوی چوارشەممەی رابردوو، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ھێرشێکی زەمینی فراوانیان بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە و تیایدا ژمارەیەک پێگەی حەماسیان کردووەتەوە ئامانج.