واژۆ
هێزە ئەمنیەكانی عیراق 28 تۆمەتباریان دەستگیر كرد بەتۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت و پێكهاتەكانیی لە ژمارەیەك پارێزگای عیراق.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، پرۆسەی هێزەكانی بنبڕكردنی بە تاڵانبردنی پێكهاتە نەوتییەكان بەردەوامن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران كە كاریگەریی نەرێنی و زیانیان بە ئابوری وڵات گەیاندوە.
راشیگەیاندوە، هێزەكانیان لەماوەی دو مانگی رابردودا هەوڵی بە تاڵانبردنی 460 هەزار لیتر سوتەمەنیان پوچەڵكردۆتەوەو 28 تۆمەتباریان دەستگیر كردوە بەپێی فەرمانی دەستگیركردنیان.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق باسی لەوەشكردوە كە لەو پرۆسانەدا دەستیانگرتوە بەسەر 17 تانكەرو 9 تانكی عەمباركردن و 4 حەشارگەدا كە بەكارهێنراون بۆ بەتاڵانبردنی پێكهاتە نەوتییەكان، پرۆسەكانیش لە پارێزگاكانی بەسرەو ئەنبارو سەڵاحەدین و دیالەو كەركوك و نەینەواو بابل ئەنجامدراون.