سەرۆكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، لێدوانێكی شێوێنراوە.
جوتیار عادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، لێدوانێك بەناوییەوە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەڕەشەمان لە مامۆستایان كردوە، ئەو میدیاو سۆشیال میدیایانە لێدوانەكەیان شێواندوەو وەك خۆی بڵاویان نەكردوەتەوە.
راشیگەیاندوە، هیچ هەڕەشەیەك لە مامۆستایان نەكراوە، بەڵكو هەمیشە وتومانە ئێمە قەرزاری هەڵویستی مامۆستاو فەرمانبەران و خۆراگڕییانین لەم قۆناغە داراییە سەختەدا.
پێشتر لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن و لەسەر پرسی بەردەوامی بایكۆتی مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری سلێمانی دوای دابەشكردنی موچە، جوتیار عادل رایگەیاندبو كە ئەوكات هەڵوێستی حكومەت لەوبارەیەوە دیار دەبێت.