سوڵتان حەسەن بەلقییە لە مزگەوت ئەو كچەی لە كوڕەكەی مارەكرد و نزای بۆكردن، سەركردە و نوێنەری بەشێكی وڵاتانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێوڕەسمەكە ئامادەبون.
شازادە عەبدولمەتین چوارەم كوڕ و منداڵی دەیەمی سوڵتانی برونایە و فڕۆكەوانە لە هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە، ئەنیشای بوكیش نەوەی راوێژكاریی سوڵتانە و براندی تایبەتی جلوبەرگی خۆی هەیە.
دو هاوژینەكە بە ئۆتۆمبێلەكەیان بەرەو كۆشكی نورول ئیمان كە هەزار و 788 ژووری هەیە بەڕێكەوتن.
برونای دەوڵەمەندی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیایە و 460 هەزار و 345 كەسی لێ دەژی، سوڵتانەكەی خاوەن 30 ملیار دۆلارە و 7000 ئۆتۆمبێلی هەیە.